سەرۆکایەتی فڕەنسا: 13 سەربازی فڕەنسی گیانیان لەدەستدا

- 11/26/2019 12:33:00 PM 30256 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکایەتی فڕەنسا بڵاویکردەوە، لە وڵاتی مالی دو هێلیکۆپتەری جەنگیی بەریەککەوتون و هاوکات 13 سەربازی فڕەنسی گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی فڕەنسا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە کاتی روبەروبونەوەی توندڕەوان لە وڵاتی مالی 13 سەربازی فڕەنسی کوژراون، هەروەها پێکدادان لە نێوان دو هێلیکۆپتەردا رویداوە و تێکشکاون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئیمانوێل ماکڕۆن، "سەرۆکی فڕەنسا رێزێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە گیانی خۆیان لە پێناوی پاریزگاریکردن لە نیشتیمانەکەیان و هاوڵاتیەکانیدا بەختکردوە، کە پێکهاتون لە شەش ئەفسەر و حەوت سەرباز".

هاوکات سەرۆکایەتی فڕەنسا پشتیوانی خۆی بۆ خێزانی قوربانییەکان و سەربازانی سوپای فڕەنسا لە ناوچە جیاوازەکان دەربڕیوە و پێزانینیان هەیە بۆ هەمو ئەو سەربازانەی لە ناوچە بیابانەکانی ئەفریقادا سەرقاڵی تێكشکاندنی توندڕەوانن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP