لەماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە 200 هەزار خواستی کڕینی هەبوە
ڤیدیۆ..ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی تێسلا پیکابێکی فۆرد بە گردێکدا رادەکێشێت

- 11/25/2019 4:48:00 PM 34011 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاشکراکردنی دیزاینی ئۆتۆمبێلە نوێیەکی تێسلا، لەچەند رۆژی رابردودا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەسەرانسەری جیهانەوە پسۆڕان و هەواداری ئۆتۆمبێلە ناوازەکان راو بۆچونی خۆیان لەسەری خستەڕو.

ئەگەرچی  دیزاینە نامۆکەی ئۆتۆمبێلەکەی ئیلۆن مەسک کە ناویناوە سایبەر ترەک، هەوادارنی ئۆتۆمبێلی توشی " عاشقبون لەیەکەم نیگادا" نەکرد، بەتایبەت دوای ئەوەی فرانز ڤۆن هۆلهاوسن، دیزاینەری ئۆتۆمبێلەکە زۆر بە لە خۆڕابینینەوە و بۆ سەلماندنی خۆڕاگری جامی ئۆتۆمبێلەکە و توانای نەشکاویی تۆپێکی ئاسنینی گرتە جامەکانی، بەڵام ئەو هەنگاوەی خۆی و ئیلەن مەسکی توشی شەرمەزاری کرد و شکا.

سەرەڕای هەمو ئەوانەی کە دەکرێت ناویان بنرێت"کەموکوڕی"، سایبەر ترەکەکەی مەسک هەر زو چوە دڵی هەوادارانی ئۆتۆمبێلەوە و لەماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە 200هەزار دانەی لێ داواکراوە.

ئیەلەن مەسک بۆ قەرەبوکردنەوە و راستکردنەوەی کەموكوریەکانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی لای بینەرانی، تەحەدای بە توانای ئۆتۆمبێلەکەی کرد و لە کێبرکێیەکدا لەگەڵ بارهەلگرێکی فۆرد جۆری F-150 ، ئۆتۆمبێلکەی مەسک توانی فۆردەکە بە گردێکدا  بەراکێشان هەڵبگێرێت.

مەسک لە پرۆژەکانیدا پەیامی ژینگەدۆستی هەڵگرتوە، بە چونە ناوەوەی بۆ ناو پیشەسازی "مەکینە گەورەکان" و جیهانی ئۆتۆمبێل دەیەوێت ئۆتۆمبێلی کارپێکراو بە وزەی خاوێنی کارەبای جێگرەوی ئەو ئۆتۆمبێلانە بن کە بە سوتەمەنی بەبەردو (بەنزین، گازوایل) کار دەکەن، تا ئێستا بەبەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبای توانیویەتی رێگریبکات لە دروستبونی زیاتر لە سێ ملیۆن و 550 هەزار تۆن گازی دوانۆکسید.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP