بەپەلە

سبەی موچەی سێ وەزارەت و سێ سەرۆكایەتیەكە دابەشدەكرێت

- 11/24/2019 10:56:00 PM 33427 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و سبەی موچەی هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و سێ وەزارەت دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەیەك كە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، تا رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانە دابەشدەكات كە موچەیان وەرنەگرتوە.

بەپێی خشتەكە سبەی دو شەممە موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی پیشەسازی و بارزگانی، رۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، رۆژی سێ شەممە موچەی خانەنشینی پێشمەرگە و چوار شەممەش خانەنشینی مەدەنی دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات، ئەوەش بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت و ئەو پارەیەی مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP