بەپەلە

ئەمڕۆ موچەی هەشت وەزارەت و 14 شوێن دابەشدەکرێت

- 11/24/2019 9:17:00 AM 41432 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ موچەی هەشت وەزارەت و 14 شوێنی دیکە دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەیەك وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، تا رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانە دابەشدەكات كە موچەیان وەرنەگرتوە.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شاره‌وانی‌ و گەشتوگوزار، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، كشتوكاڵ، كاره‌با، پلاندانان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر ئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە ھێزەكانی زێرەڤانی، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم، پۆلیسی نەوت و گاز، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، دەستەی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ هه‌رێم، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای گشتی کاروباری مین دابەشدەکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP