شەپۆلێكی باران بارین رو لە هەرێمی كوردستان دەكات

- 11/23/2019 9:04:00 PM 123162 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شەپۆلێكی باران بارین ڕو لەشارەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەگوێرەی پێگەیەكی جیهانی پێشبینی دەكرێت هەتا سەرەتای مانگی داهاتو باران بارینەكە بەردەوامبێت.

پێگەی ئەلكترۆنی ئەكواوێزەری ئەمریكی، تایبەت بە پێشبینی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان لە پێگەكەدا ئەوە دەردەكەوێت "لەڕۆژانی 28 و 29 و 30 ئەم مانگە، شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە". 

بەگوێرەی ئەو پێگە ئەلكترۆنیە،"ئەو شەپۆلی بارانبارینە تا یەكەم ڕۆژی مانگی داهاتو بەردەوام دەبێت".

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، سبەی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەور دەبێت.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP