هەسەدە دەستگیرکردنی بهرپرسی تهقینهوهكان و 25 ئەندامی داعشی راگەیاند
-
11/23/2019 12:24:00 AM
6200 جار خوێندراوەتەوە
خهندان-
هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) دەستگیرکردنی 25 ئەندام و خیزانی چەکدارانی داعشی لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاڤا راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی هەسەدە، رۆژانی 15 تاوەکو 22ی ئەم مانگە هێزەکانیان لە دێرەزور 21 ئەندامی گروپە توندڕەوەکانیا دەستگیرکردوە و دو چەکداریشیان کوشتوە کە بە نیازبون هێرش بکەنە سەر بنکە سەربازییەکانیان.
ئەوەش هاوتوە، هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکرات بەپرسی تەقینەوەکانی داعشی لە حەسەکە دەستگیرکردوە و لە کاتێکدا خەریکی پلاندانان بوە بۆ کاری تەقینەوە لە کەمپی ئهلههول.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆتای مانگی رابرود هێزەکانی دژەتیرۆری رۆژئاڤا لە هەڵمەتێکدا دو ئەندامی داعشیان دەستگیرکردوە کە لە تەقینەوەکانی ئەم دواییەی حەسەکەدا رۆڵیان هەبوە.