پشتیوان سادق: کوردستان بوەتە لانەی لێقەوماوان و وێنەیەکی درەوشاوەی نیشانی جیهانداوە

- 11/22/2019 10:53:00 PM 2042 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم رایگەیاند، کوردستان بوەتە مەڵبەندی ئاشتی و پێکەوەیی ناوچەکە و لانەی لێ قەوماوان. ئەمەش بەشێکە لە کولتووری مێژووی خەڵکی کوردستان.

کوردستان وڵاتی ھەموانە و بوەتە مەڵبەندی ئاشتی و پێکەوەیی ناوچەکە

پشتیوان سادق، وه‌زيرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئايینى هەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە سيمينارى (لەپێناو پێكه‌وەژيان و برايه‌تى) کە له شارى ئۆسلۆى پايته‌ختى نه‌رويج بە بەشداری چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و نێودەڵەتی رێکخرابو ئاماژەی بەوەكرد، "کوردستان وڵاتی ھەموانە و بوەتە مەڵبەندی ئاشتی و پێکەوەیی ناوچەکە، تابلۆیەکی جوان و درەوشاوەی نیشانی جیھان داوە و بوەتە لانەی لێ قەوماوان. ئەمە بەشێکە لە کولتوری کورستان. چونکە مێژوی خەڵکی کوردستان وابوە کە ھەمیشە خانەخوێیەکی بەئەمەک بوە بۆ ھەمو ئەوانەی رویان لێکردوە".

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە کە نوسینگەی وەزیری ئەوقاف بڵاویکردوەتەوە، "کوردستان خزمەتی ئاوارە و کۆچبەران بەتایبەتی خوشک و برایانی ئێزدی و کریستیانەکان بە ھەمو پێکھاتەکان کردوە و بوەتە لانەی خوشک و برایانی نەتەوەی عەرەب کە لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بەھۆی جەنگە جیاوازەکانەوە رویان لە ھەرێمی کوردستان کردوە، ھەمو کۆچبەرانیش خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەیان بۆ دابینکراوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان بەراورد بە شارەکانی دیکەی عێراق مافی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی دیکەی باشتر چەسپاندوە، بەو هۆکارەش لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی بوری کەمینە ئاینی و نەتەوەییەکانەوە ئەو رۆڵەی خەڵکی هەرێم و دامەزراوەکانی لە پشیوانکردنی و چەسپاندنی مافەکانیان بەرزدەنرخێنن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP