حوسییەكانی یەمەن: بەهۆی داخستنی فڕۆكەخانەی سەنعا-وە 43 هەزار نەخۆش گیانیان لەدەستداوە

- 11/22/2019 10:47:00 PM 1680 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی تەندروستی سەر بە حوسییەكانی یەمەن لە راگەیەندراوێكدا گیانلەدەستدانی 43 هەزار نەخۆشیان راگەیاند، هۆكارەكەش بۆ داخستنی فڕۆكەخانەی سەنعا دەگەڕێننەوە.

یوسف ئەلحازری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حوسییەكانی یەمەن كە بە "ئەنساروڵڵا" ناسراون ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "زیاتر لە 43 هەزار نەخۆش بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە بۆ وەرگرتنی دەرمانی پێویست بچنە دەرەوە، گیانیانلەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "بەهۆی ئەو رەفتارە دوژمنكارانەیەی لە فڕۆكەخانەی سەنعا ئەنجامدەدرێت و رێگریی دەكرێت لە خستنەكاری فڕۆكەخانەكە كە لە لایەن هاوپەیمانی عەرەبی و بە پێشەنگی سعودیە ئەنجامدەدرێت، ئەو نەخۆشانە گیانیان لەدەستداوە".

یاتر لە 320 هەزار حاڵەتی نەخۆشی نەیانتوانیوە لە رێگەی فڕۆكەخانەوە بچنە دەرەوە بۆ وەرگرتنی دەرمانی پێویست

بەگوێرەی وتەكانی ئەو وتەبێژە بۆ كەناڵی فەرمی سەر بە حوسییەكان، "زیاتر لە 320 هەزار حاڵەتی نەخۆشی نەیانتوانیوە لە رێگەی فڕۆكەخانەوە بچنە دەرەوە بۆ وەرگرتنی دەرمانی پێویست".

وتیشی "هەزاران حاڵەتی پێویست و خاوەن پێداویستی تایبەت دەكرا چارەسەربكرێن و حاڵەتەكانیان خراپ نەبێت، بەڵام بەهۆی ئەو گەمارۆیەی سەر فڕۆكەخانەكە نەیانتوانیوە بچنە دەرەوە و چارەسەر وەربگرت".

هەر بەپێی وتەكانی حازری "زیاتر لەە 28 هەزار نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی بەردەستنەبونی پێداویسیتە پزیشكییەكان بەپێی پێویست، گیانیانلەدەستداوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP