وێنە..لە کەلار شەوچەرەیەکی هونەری سازکرا

- 11/22/2019 9:39:00 PM 2537 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - نیگار عومەر 

لە مۆزەخانەی ساڵحی کەلەپور لەشاری کەلار، بەئامادەبونی هونەرمەندانی ئەو شارە بۆ ئاوارەکانی خورماتو و هونەردۆستان   شەوچەرەیەکی هونەری سازکرا. 

پەیامنێری خەندان لە شاری كەلار رایگەیاند "بە ئامادەبونی هونەرمەندان و هونەردۆستانی ئەو شارە و بۆ ئاوارەكانی خورماتو، ئەمشەو هەینی شەوچەرەیەكی هونەری سازكرا ە  تێیدا ژمارەیەك هونەری تایبەت بە ناوچەكە پێشكەشكرا".

مەلا هاوار، سەرپەرشتیاری شەوچەرەکە، بەخەندان-ی ڕاگەیاند، " لەم کۆبونەوە فولکلۆرییەدا کە ئەمشەو بۆ هونەردۆستان و ئاوارەکانی خورماتو لەشاری کەلار سازکرا کۆمەڵیك هونەری  تایبەتی ناوچەی گەرمیان پیشکەشکرا وەک مەقامی ناوچەی گەرمیان، شیعر و قسەی نەستەق میوزیک و شمشاڵ قەتار و دەنگ و ئاواز و گروپی دەفژەن کەهەریەکە لەم بەشانە بۆ زیاتر گرنگیدان بەفولکلۆری کوردی چالاکی خۆیان پیشکەشکرد".

ئەوەشی ڕونکردەوە،" بەشێکی دیکەی ئەم کۆبونەوە فۆلکلورییە بۆ ئەوە بو کە ئاوارەکانی خورماتو زۆرێکیان تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە شاری خۆیان، بۆ کۆکردنەوەیان لەگەڵ یەک و پێدانی کاتێکی خۆش و  چێژ وەرگرتن لە هونەری فولکلۆری گەرمیان ئەم کارەمان ڕێکخستوە"

ئاماژەی بەوەش کرد "تا درەنگانێکی شەو چالاكیەكان بەردەوامدەبیت،  هونەرمەندان و هونەردۆستان  بەجلی کوردیەوە بەشداربون،  ئەم چالاکیە وایکرد هونەرمەندانی ئەم سنورە کۆبکاتەوە و پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەر بەرین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP