وەزیری پەروەردە لەبارەی وەرگرتنی پارە لە کەسوکاری قوتابیان بڕیاریدا

- 11/22/2019 8:29:00 PM 39715 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەرگرتنی پارە لە کەسوکاری قوتابیان لەلایەن ئیدارەی قوتابخانەکان بۆ هەرمەبەستێک بێت رێگەپێدراو نیە.

رێگە نادرێت ئیدارەى قوتابخانەکان پارە لە قوتابیان وەربگرن بۆ هەر مەبەستێک بێت

ئالان حەمەسەعید، وەزیرى پەروەردەى هەرێم لە دوا بڕیاریدا سەبارەت بە وەرگرتنی پارە لە کەسوکاری قوتابیان لەلایەن قوتابخانەکانەوە ئاماژەی بەوەکردوە، "رێگە نادرێت ئیدارەى قوتابخانەکان پارە لە قوتابیان و خوێندکاران و کەسوکاریان وەربگرن بۆ هەر مەبەستێک بێت".

ئاماژە بەوەشكراوە، "دایک و باوکى هەر خوێندکارێک ئارەزومەندانە ویستى هەبو کارێک بۆ قوتابخانە ئەنجامبدات یان هاوکاربێت لە پڕکردنەوەى هەر پێداویستییەک ئاساییە و سوپاس دەکریت، بەڵام نابێت هیچ بارگرانییەک بۆ دایک و باوک دروستبکرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشوتر لە بەشێک لە قوتابخانەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پارە لە كەسوكاری قوتابیان وەردەگیرا و بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی قوتابخانەکان بەکاردەهێنرا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP