ڤیدیۆ.. حەوت هەزار ماسی ژێرپێی گەشتیاران خاوێندەكەنەوە

- 11/22/2019 6:37:00 PM 15192 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە چێشتخانەیەكی دورگەی جاڤا لە ئیندۆنیزیا، لەگەڵ پێكشەكردنی خواردن حەوت هەزار ماسی پێی گەشتیار و سەردانیكەرانی چێشتخانەكە خاوندەكەنەوە و مەساجیان بۆ دەكەن.

چێشتخانەکە بە پێشکەشکردنی ژمارەیەک خواردنی جیاواز و جۆراوجۆری ئەو وڵاتە ناسراوە، بەڵام  سەرنجی گەشتیاران و سەردانیكەرانی چێشتخانەكە لەگەڵ نان خواردندا، لەسەر ئەو حەوت هەزار ماسییەیە كە لە شوێنی دانیشتنەكان و لەژێر پێیەكانیاندا مەلەدەكەن و ژێرپێکانیان و قاچەکانیان خاوێندەکەنەوە.

گەشتیاران پێویستە بەبێ پێڵاو بێنە ژورەوە

خاوەنی ئەو خواردنگەیە باس لەوەدەکات، تایبەتمەندی خواردنگەکە ئەوەیە بەشێکی زۆری خواردنەکانیان و دیزاینی شوێنەکەش ئیندۆنیزین و گەشتیاران پێویستە بەبێ پێڵاو بێنە ژورەوە.

سەرەڕای ئەوەی خواردنگەکە ماوەی مانگێک دەبێت کراوتەوە، ناوبانگێكی زۆری پەیداكردوە

ئاماژە بەوەشدەكات، سەرەڕای ئەوەی خواردنگەکە ماوەی مانگێک دەبێت کراوتەوە، ناوبانگێكی زۆری پەیداكردوە و گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەوەی وڵاتەکەیان سەردانیان دەکەن، بە تایبەت بونی ماسیەکان لە ژێر پێی گەشتیاراندا سودی تەندروستیشی هەیە و وادەکات لە بەشە مردوەکانی پێست رزگاریان بێت و قاچەکانیان پاک و خاوێن بێتەوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP