بەپەلە

بەهۆی گرژییەکانەوە لە بەغدا سێ خۆپیشاندەر کوژران

- 11/22/2019 5:04:00 PM 1075 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە بەردەوامی روبەڕبونەوەكانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەخت سێ خۆپیشاندەر کوژران.

بە گوێرەی ئاماری سەرچاوە پزیشکییەکانیە عێراق، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی بەکارهێنانی گازی فڕمێسک رێژ و گوللـەی پلاستیکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، سێ خۆپیشاندەر لە بەغدا-ی پایتەخت کوژراون.

لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە 10 خۆپیشاندەر کوژراون

چەند سەرچاوەیەکیش لە بەغداوە بە میدیاکانیان راگەیاندوە، بەهۆی گرژییەکانەوە لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە 10 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 100 کەسی دیكەش برینداربون.

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق  داوای لە خۆپیشاندەران كرد پارێزگاری لە بە ئاشتی هێشتنەوەی ناڕەزاییەکانیان بکەن

هەر ئەمڕۆ هەینی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، داوا لە خۆپیشاندەران دەکەن پارێزگاری لە بە ئاشتی هێشتنەوەی ناڕەزاییەکانیان بکەن و خۆیان لە توندوتیژی و کاری تێکدەرانە بەدوربگرن، داواشی لە پەرلەمان کرد بە خێرایی یاسای هەڵبژاردنەکان پەسەند بکات.

خۆپیشاندانەکانی عێراق کە ماوەی شەش هەفتەیە بەردەوامە، یەکێک لە داوکارییەکانیان بڕینی موچەی پلەباڵاکانە کە دەرماڵەکانیان لە سەدا 70ی موچە پێکدەهێنێت، داواش دەکەن خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان و پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە زیاتر بکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارن دەستەی دەستپاكی لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران بکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP