وەزیری نەوتی عێراق: لە 2020 هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل لە بەندەری جەیهان رادەستی سۆمۆ دەكات

- 11/22/2019 4:04:00 PM 7079 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سامر غه‌سبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرایكردوە،" لە ساڵی 2020 هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی بۆری نه‌وتی جەیهانەوە نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كات".

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد،"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگی رابردو رۆژانه‌ 440 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهێناوه‌".
بڕیاروایه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو 24ی تشرینی دوه‌می 2019، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی بودجه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكات

 

راشیگەیاند،"حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم له‌ بودجه‌ی 2019ی عێراق، رێككەوتبون مانگانە هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بكات، لەبەرامبەردا حكومەتی عێراق موچەی فەرمانبەران بنێرێت، بەڵام تا ئێستا هەرێم پابەندی رێكەوتنەكە نەبوە و نەوتەكەی رادەست نەكردوە".

بە وتەی وەزیری نەوتی عێراق، بڕیاروایه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو 24ی تشرینی دوه‌می 2019، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی بودجه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكات.

دوێنێ، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد به‌منزیكانه‌ وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عیراق گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردولا ده‌كرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP