حاكمی دوبەی پەیامێك ئاراستەی گەنجانی عەرەب دەكات

- 11/22/2019 3:08:00 PM 18523 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حاكمی دوبەی پەیامێكی ئاراستەی گەنجانی عەرەب كردو رایگەیاند،"بێهیوابون كوفرە، بێهیوابون پێچەوانەی ژیانە، ئێمە نەتەوەیەكین ژیانمان بۆ نوسراوە".

شێخ محەمەد بن راشید ئال مەکتوم، حاکمی دوبەی، پەیامێكی بەبۆنەی رۆژی هەینیەوە ئاراستەی گەنجانی عەرەب كردو رایگەیاند،"نەتەوەی عەرەب یەك گەلە، ئێمەی گەلی عەرەب خاوەنی پەیامێكی زیندوین، ئێمە گەلێكین زمان و قورئانی خۆمان هەیە كە تا ئەو كاتەی دونیا هەبێت دەمێنێتەوە".

حاکمی دوبەی لە تویتێكدا ئەو پەیامەی بڵاوكردوەتەوە و نوسیویشیەتی،"ئێمە گەلێكین هیواكانمان نوێدەبێتەوە، گەنجەكانمان نوێدەبنەوە، روحەكەی نوێدەبێتەوە، چارەنوسی گرێدراوە بە چارەنوسی زەوییەوە، ئێمە بێهیوا نابین چونكە بێهیوابون كوفرە، بێهیوابون پێچەوانەی ژیانە، ئێمە نەتەوەیەكین ژیانمان بۆ نوسراوە. بەم شێوەیە لەژیانەوە فێربوم".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP