روسیا: تائێستا هیچ زانیارییەکمان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی نیە

- 11/22/2019 2:00:00 PM 1315 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، تائێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا نیە کە رایگەیاندبو تێیدا ئەبوبەکر بەغدادی کوشتوە.
تائێستا وڵاتەکەی هیچ زانیارییەکی پشتپێبەستراوی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی و ئەنجامەکەیەوە نیە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپوتنیک، ئەمڕۆ هەینی ئۆلیگ سیمۆرۆلۆتۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لەچاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا وڵاتەکەی هیچ زانیارییەکی پشتپێبەستراوی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی و ئەنجامەکەیەوە نیە و ناتوانن پشتڕاستی ئەو زانیارییانە بکەنەوە کە ئەمریکا لەوبارەیەوە بڵاویکردۆتەوە.

رۆژی 27-ی ئۆکتۆبەری رابردو دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کوشتنی ئەبوبەرکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوی داعشی لەئۆپەراسیۆنێکدا لەئیدلیبی سوریا راگەیاند.

ترەمپ لە وتاری راگەیاندنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادیدا، سوپاسی روسیای کرد بۆ هاوکاریکردنیان لەکوشتنی بەغدادیدا، بەڵام روسیا دواتر بێ ئاگایی خۆی لەئۆپەراسیۆنەکە راگەیاند.

دواتر رێکخراوی داعش کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی دڵنیاکردەوە و ناوی ئەبو ئیبراهیم ئەلقورەیشی وەک جێگرەوەی بەغدادی بڵاوکردەوە.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP