بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە كەسێك بەسەختی برینداربو

- 11/22/2019 1:47:00 PM 1610 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە كەسێك بە سەختی برینداربو.

راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە،"نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لەپێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندكروزەر و ماتۆڕسکیلێکدا لەگەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلار شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە بەسەختی برینداربو.

وتیشی،"بریندارەکە ناوی (ا، ع، م) ەو، لەدایک بوی ساڵی 2003 یەو، پیشەی کاسبە، دانیشتوی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دەست بەجێ بریندارەکە گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، لێکۆڵینەوەش لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP