بەپەلە

كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان بەیاننامەیەكی حەوت خاڵیان بڵاوكردەوە

- 11/22/2019 1:07:00 PM 6659 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە بەیاننامەیەكدا کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی لە حەوت خاڵدا ناڕەزایەتیەكانیان ئاراستەی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و بەشێك لە وەزارەتەكان دەكەن و دەڵێن،"ئێمە ساڵانە ئامادەین لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتدا پارە بدەین بەحکومەت، بەڵام بەو مەرجەی حکومەت پارێزگاری لە بەروبومی ناوخۆ بکات".

نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی لە بەیاننامەیەكی حەوت خاڵیدا رایگەیاندوە،"لەسەر داواکاری خاوەن گێڵگە پەلەوەرییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان چەند داواکاریەک و ناڕەزاییەکمان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان، وەزارەتی کشتوکاڵ، وەزارەتی بازرگانی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی دارایی، کردوە".
حکومەتی هەرێمی کوردستان مریشکی بەستو قەدەغە بکات کە داخڵی هەرێمی کوردستان نەبێت، چونکە بەروبومی ناوخۆ لە 100% لەهەرێمی کوردستان زیادە

 

1- بەڕێز حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردو بەڕێزان لە وتەکانیاندا دەڵێن با پارێزگاری لەبەروبومی ناوخۆ بکەین، بەروبومی ناوخۆ واتا مریشکی سپی لەناوچوندایە، ساڵانە خاوەن پرۆژەکان چەندین جار توشی زەره‌رو زیانێکی زۆر دەبن، چونکە نرخ جێگیر نییە، بۆیە داواکارین لە بەڕێزتان بەزوترین کات بێنە سەرخەت و ئەم کێشەو گرفتانەمان بۆ چارەسەر بکەن.

2- ئێمە ساڵانە ئامادەین لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتدا پارە بدەین بەحکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەو مەرجەی حکومەت پارێزگاری لە بەروبومی ناوخۆ بکات.

3- حکومەتی هەرێمی کوردستان مریشکی بەستو قەدەغە بکات کە داخڵی هەرێمی کوردستان نەبێت، چونکە بەروبومی ناوخۆ لە 100% لەهەرێمی کوردستان زیادە.

4- حکومەتی هەرێمی کوردستان سەربڕخانەکان بکاتەوە به‌ حاڵەتی کارپێکردن، بۆ ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی تەندروستی، چێشتخانەو رستورانتەکان و چەندین لایەنی تریش سودی لێببینن.

5- حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخمان بۆ دیاری بکات، نە لەسەر هاوڵاتیان نرخ گران ببێت، وە نە خاوەن پرۆژەکان توشی زەرەرو زیان ببن.

6- تێچوی ئەو مەوادانەی کە بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دابین دەکرێت هەرزان لەسەریان بوەستێت.

7- مۆڵه‌تی پرۆژە لەهەرێمی کوردستان بوەستێت و ڕابگیرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP