بەپەلە

مایکرۆسۆفتی ئەمریکی رێگەی پێدرا کار لەگەڵ کۆمپانیای هواوی چینی بکات

- 11/22/2019 12:43:00 PM 1572 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی رایگەیاند لەلایەن ئیدارەی کۆشکی سپییەوە رێگەیان پێدراوە کار لەگەڵ کۆمپانیای تەکنۆلۆژیای هواوی چینی بکەن.
وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاندوە رێگەیان پێدراوە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی چینی بکەن

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپوتنیک، وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاندوە رێگەیان پێدراوە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی چینی بکەن و  کەلوپەلی تەکنۆلۆژیای مایکرۆسۆفتیان بۆ رەوانە بکەن.

لەوبارەیەوە وتەبێژی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاندوە، رۆژی 20-ی نۆڤەمبەری رابردو، داوایەکیان ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی وڵاتەکەیان کردوە رێگەیان بدەن مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیای هواوی بکەن و  کەلوپەلی مایکرۆسۆفت رادەستی ئەو کۆمپانیایە بکەن، بەخۆشحاڵییەوە ئێستا وەزارەتی بازرگانی وەڵامی داواکارییەکانی داونەتەوە.

هاوکات، شەش مانگ بەرلەئێستا ئیدارەی ترەمپ کۆمپانیای هواوی خستە لیستی رەشەوە کە گەورەترین کۆمپانیا ئینتەرنێت و دوەمین کۆمپانیای تەلەفۆنی جیهانییە.

هاوکات، ترەمپ داواشی لەکۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد ئەگەر بیانەوێت مامەڵەی سەربازی لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان بکەن پێویستە رەزامەندی تایبەتی وەرگرن.

ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا پاش ئەوە هات کە کۆشکی سپی رایگەیاند، پەکین داوای لە کۆمپانیای هواوی کردوە، جاسوسی بەسەر بەکارهێنانی خۆیەوە بکات و زانیاری بۆ حکومەتی پەکین کۆبکاتەوە.

نیشانەکردن :

#ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP