بەپەلە

سیستانی: عێراق لە قەیرانێكی قوڵدایە و دەبێت خواستی خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت

- 11/22/2019 12:26:00 PM 1429 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوێنەری عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق لە وتاری ئەمڕۆ هەینیدا رایگەیاند،"عێراق لە قەیرانێكی قوڵدایە و دەبێت خواستی خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت".

عەبدولمەهدی كەربەلائی، نوێنەری عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق وتاری مەرجەعیەتی خوێندەوە و رایگەیاند،"پێویستە بە زویی گۆڕانكاری لە یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكرێت و ئەو گۆڕانكارییە وڵات لە قەیران رزگار دەكات".

رژاندنی خوێنی عیراقییه‌كان حه‌رامه‌ و عێراق لە قەیرانێكی قوڵدایە

 

نوێنەری سیستانی رایگەیاند،"رژاندنی خوێنی عیراقییه‌كان حه‌رامه‌ و عێراق لە قەیرانێكی قوڵدایە و دەبێت خواستی خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت".

خۆپیشاندانەکانی عێراق لە 25ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە بەردەوامی هەیە، داوا دەکەن خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان و پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە زیاتر بکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارن دەستەی نەزاهە لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران بکات.

لە چوارچێوەی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دەیان پەرلەمانتار، وەزیری پێشو، پارێزگاری ئێستا و پێشو، بەڕێوەبەری گشتی ئێستا وپێشوی عێراق دەرکردوە و زۆرینەشیان بە تۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی پۆستەکانیان دەستگیر دەکرێن. 

تا ئێستا بەڵێنەکانی حکومەت خۆپیشاندەرانیان رازینەکردوە و بەردەوامن لە خۆپیشاندان، بەپێی دواین زانیارییەکانیش زیاتر 235 کەس کوژران و زیاتر لە 15 هەزار کەسیش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP