هەواڵی ئەمڕۆ

لەبارەی کڕینی سیستمی S-400 لەروسیا ئەمریکا دو بژاردە دەخاتە بەردەم ئەنقەرە

- 11/22/2019 11:45:00 AM 32117 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاشکرایکرد جارێکی دیکە واشنتن لەبارەی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی S-400-ی روسی داوایەکی ئاراستەی ئەنقەرە کردوە و بۆ ئەو مەبەستەش دو بژاردەی خستۆتە بەردەم ئەو وڵاتە.
پێویستە دەستبەرداری کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی S-400 ببێت ئەگەرنا روبەروی سزاکانی ئەمریکا دەبێتەوە

بەپێی هەواڵێکی ئەلجزیرە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا لەوەزارەتی دەرەوە کە نەیویستوە ناوی بهێنرێت ئاشکرایکردوە، ئەگەر تورکیا دەیەوێت چارەسەری قەیرانە سیاسییەکانی خۆی بکات لەگەڵ واشنتن ئەوا پێویستە دەستبەرداری کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی S-400 ببێت ئەگەرنا روبەروی سزاکانی ئەمریکا دەبێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا، پاش سەردانەکەی بۆ واشنتن و دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەرونی بەئەمریکایان وتوە کە دەستبەرداری سیستمی بەرگری موشەکی  S-400-ی روسی نابن. 

بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکراشیکردوە، دەستبەرداربونی ئەنقەرە لە کرینی سیستمی بەرگری موشەکی روسی تەنها رێگای ئەو وڵاتەیە بۆ گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ.

پێشنیاریشی بۆ ئەنقەرە کردوە کە بەشە وەرگیراوەکانی سیستمەکە تێکبشکێنن یان بیگێڕنەوە بۆ روسیا، بەوجۆرە دەتوانن کێشەکانیان لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر بکەن.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP