بەپەلە

کەشوهەواو پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

- 11/22/2019 10:59:00 AM 1048 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەش و هەوا و پلەكانی گەرمی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بەپێی بڵاوكراوەكە بە شێوەیەكی گشتی لە شارەكانی كوردستان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی ئاسمان هەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ لە هەولێر بەرزترین پلە 21 و نزمترین 8، سلێمانی بەرزترین پلە 20 و نزمترین 4، دهۆك بەرزترین پلە 19 و نزمترین 5، كەركوك بەرزترین پلە 25 و نزمترین 5 پلەی سیلیزییە.

پلەكانی گەرمای سبەی شەممە لە شارەكانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت؛ هەولێر بەرزترین پلە 20 و نزمترین 9، سلێمانی بەرزترین پلە 19 و نزمترین 5، دهۆك بەرزترین پلە 18 و نزمترین 5، كەركوك بەرزترین پلە 21 و نزمترین 6 پلەی سیلیزییە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP