بەپەلە

کۆریای باشور بڕی 10 ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەشی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

- 11/22/2019 10:12:00 AM 432 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


قونسوڵی گشتی کۆریای باشور لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی سیۆل بڕیاریداوە بەبڕی 10 ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەشی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵێکی شەفەت نیوز، لەمیانەی دیدارێکی لەگەڵ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، جۆی کوانگ قونسوڵی گشتی کۆریای باشور لەعێراق رایگەیاندوە، بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ باشترکردنی ژیانی ئاوارە و بێلانەو ماڵەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابیندەکەن.
قونسوڵی گشتی کۆریای باشور لەعێراق بەڵێنی پێشکەشکردنی 10 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری بۆ ئاوارە و پەنابەران داوە

لای خۆشییەوە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر جەختی لەسەر راستی هەواڵەکە کردۆتەوە و نوسیویەتی، قونسوڵی گشتی کۆریای باشور لەعێراق بەڵێنی پێشکەشکردنی 10 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری بۆ ئاوارە و پەنابەران داوە.

لەتویتەکەیدا، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاشکراکردنی بڕیاری هاوکارییە ماددییەکەی حکومەتی سیۆل پاش ئەوەهات هەردولا بەوردی تاوتوێی دۆخی ئاوارە و پەنابەرانی عێراقیان لەهەرێمی کوردستان کردوە.
کۆرییەکان بەڵێنی بەردەوامی هاوکارییەکانیان بەهەرێمی کوردستان داوە

وەزیری ناوخۆ ستایشی ئەو هاوکارییەو رۆڵی کۆریای باشوری لەپێشخستنی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان کردوە راشیگەیاند، کۆرییەکان بەڵێنی بەردەوامی هاوکارییەکانیان بەهەرێمی کوردستان داوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP