بەپەلە

حەلەب: بەهۆی هێرشی هاوەنەوە پێنج هاوڵاتی كوژراون و زیاتر لە 40ی دیكەش برینداربون

- 11/22/2019 8:53:00 AM 1243 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسی هەواڵی سوریا(سانا) بڵاویكردەوە، گروپە چەكدارەكان چەندین گوللـە هاوەنیان ئاراستەی باكوری رۆژئاوای حەلەب كردوە و بەو هۆیەوە پێنج هاوڵاتی كوژراون و 40ی دیكەش برینداربون كە ژن و منداڵیشی تێدایە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، گوللـە هاوەنێك بەر ئۆتۆمبێلێك كەوتوە لە حەی ئەعزەمیەو بەو هۆیەوە كەسێك كوژراوە و چوار هاوڵاتی مەدەنی برینداربون كە منداڵیشی تێدایە.

ئەوەشخراوەتەرو، بەهۆی بەركەوتنی چەند گوللـە هاوەنێك بە ماڵی هاوڵاتیان و دانیشتوانی نیشتەجێی ناوچەكانی سنوری حەلەب، چوار هاوڵاتی كوژراون و 40 كەسی دیكەش برینداربون، بەهۆی هێرشەكانیشەوە زیانێكی زۆر بە ماڵی هاوڵاتیان و گەیشتوە و دوای روداوەكەش بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی رازی كراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP