بەپەلە

كەركوك؛ لەهێرشێكی داعش پێنج كارمەندی پۆلیسی فیدڕاڵی بونە قوربانی

- 11/22/2019 12:03:00 AM 7161 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی هێرشێكی چەكداری داعش لە سنوری پارێزگای كەركوك، دو پۆلیسی فیدڕاڵی كوژران و سیانی دیكەش برینداربون.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی بۆ سۆمەریەنیوز، ئێوارەى ئەمڕۆ لە ناحیەی رەشادی بەر بە پارێزگای كەركوك، چەکدارانى داعش هێرشیان کردوەتە سەر خاڵێکی پشکنینى پۆلیسی فیدڕاڵى و لە ئەنجامدا دو کارمەندى پۆلیسی فیدڕاڵی کوژراون و سیانی دیکەش برینداربون.

رۆژی 11/19/2019"لەكاتی هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ماڵێك كە پاشماوەكانی داعش-ی تێدا نیشتەجێبوە، بەهۆی ئەوەی ماڵەكە بە بۆمب چێندراوە تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە ئەحمەد عەبدولكەریم، بەرپرسی هەواڵگری پارێزگای سەڵاحەدین گیانیلەدەستدا".

هێرشەكانی چەكدارانی داعش لە ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عێراق ناوبەناو بونی هەیە و چەندین جاریش بەرپرسانی عێراق مەترسی سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی رێكخراوی داعشیان راگەیاندوە.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP