بەپەلە

پۆلیسی هەولێر رونكردنەوەیەكی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستا ئاینیەكە بڵاوكردەوە

- 11/21/2019 11:50:00 PM 28644 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رونكردنەوەیەكی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستا یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی ئیمام و وتاربێژی مزگەوتی حاجی عاسی لە شاری کەرکوک كە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر تەرمەكەی دۆزرایەوە بڵاوكردەوە.

لەو رونكردنەوەیەدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاندوە،"دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن پاسەوانانی شوقەکانی زانیاری بە بونی تەرمێک لە شوقەکەیان کاتژمێر 11:30 بەیانی رێکەوتی 2019/11/21 دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی بنکەی پۆلیسی خانەقا لەگەل تیمی بەلگەو تاوان گەیشتنە شوێنی روداو دواتر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی داد کرا و دوای پشکنین و توێکاری کردنی تەرمەکە دەرکەوت کەوا، کەسێکە بەناوی (یوسف ئەحمەد محەمەد) لەدایكبوی 1978 خەڵکی کەرکوکە".

ئاماژە بەوەشكراوە،"بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی دادی دەردەکەوێت کەوا ھیچ شوێنەوارێکی گوله و لێدان یان ھەر ھۆکارێکی تر بە جەستەوەیەوە دیار نەبوە و گیان لەدەستدانەکەشی تەنھا کەوتنە خوارەوە له شوێنێكى بەرزەوە بوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە و لەھەر پێشھاتێکی لێکۆلینەوەکان رونکردنەوە دەخەینەرو".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP