ناتانیاهۆ: تۆمەتبارکردنم لەلایەن دادگا، هەوڵێکە بۆ کودەتا

- 11/21/2019 11:10:00 PM 1325 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئیدانەی ئەو تۆمەتانە دەکات کە لەلایەن دادگای وڵاتەکەی کراوەتە سەری و دەڵێت" هەوڵیکن بۆ ئەنجامدانی کودەتا بەسەر حکومەتەکەمدا".

سەر لەئێوارەی ئەمرۆ، داواکاری گشتی ئیسرائیل تۆمەتی گەندەڵی و تەزویر و شکاندنی متمانەی لەسێ کەیسی جیاوازدا روبەروی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردەوە.

لە قورسترین ئەو تۆمەتابەی ڕوبەڕوی ناتانیاهۆ کراونەتەوە، کەیسی پێدان و وەرگرتنی بەرتیلە بە بازرگانە دەسترۆشتوەکانی ئیسرائیل، کە ناتانیاهۆ بە توندی تۆمەتێکی لەو جۆرەرەتدەکاتەوە و دەڵێت بێ بنەمایە و لەپێناو ئەنجامدانی کودەتا بەسەریدا خراوەتەپاڵی.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئیسرائیل روبەروی قەیرانێکی سیاسی گەورە بوەتەوە بەتایبەتی پاش ئەوەی کە لایەنە براوەکان شکستیانهێنا لەپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و پێدەچێت لەئەگەری شکستهێنانی لایەنی سێیەمدا، ئیسرائیل ناچار بەئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی سێیەم بکرێت.

هاوکات، سەرۆکی ئیسرائیل بەفەرمی داوای لەپەرلەمانی وڵاتەکەی کرد لەماوەی 21 رۆژدا کەسێک وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دیاریبکەن بۆئەوەی ناچارنەبن هەڵبژاردنی سێیەم ئەنجامبدەن کە لەمێژوی ئەو وڵاتەدا نمونەی نەبوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP