بەپەلە

كازم فاروق: زیاتر لە 24 كاتژمێرە کارەبای نیشتیمانی بڕاوە، ئەمە كێشەی خەڵكە و شەڕی لەسەر دەکەین

- 11/21/2019 10:54:00 PM 8546 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند،"زیاتر لە 24 كاتژمێرە کارەبای نیشتیمانی بڕاوە، ئەمە كێشەی خەڵكە و شەڕی لەسەر دەکەین".

كازم فاروق، لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی، ئەمە كێشەی خەڵكە و شەڕی لەسەر دەکەین، لای من ئەمە کێشەی سەرەکی خەڵکە و دەیبەینە ناو دانیشتنی پەرلەمان و "شەڕی لەسەر دەکەین".

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت،"شەرمەزاریە بۆ حکومەتە تەمەن 28 ساڵەکەی پارتی و یەکێتی کە ئێستا ناویان ناوە (حکومەتێکی بەهێز!) بە داهاتێکی مانگانەی یەک ملیارد و نیو دۆلارەوە خەڵکی کوردستان بێ کارەبا بێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP