هەولێر؛ تەرمی مامۆستایەكی ئاینی لە باڵەخانەیەك دۆزرایەوە
-
11/21/2019 9:14:00 PM
18358 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
ئەمڕۆ تەرمی مامۆستایەكی ئاینی لە باڵەخانەیەك لە شاری هەولێر دۆزرایەوە و پۆلیسیش دەڵێت لێكۆڵینەوەمان لەروداوەكە دەستپێكردوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند،"ئەمڕۆ تەرمی كەسێك لە باڵەخانەیەكی شاری هەولێر دۆزرایەوە و دوای لێكۆڵینەوە بۆماندەركەوت كەسێكە بەناوی (یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی)".
وتیشی،"ئەم هاوڵاتیە دانیشتوی شاری كەركوكە و لێكۆڵینەوەكانمان لەبارەی هۆكاری گیانلەدەستدانی دەستپێكردوە".
بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان، ئەو كەسەی دۆزراوەتەوە مامۆستای ئاینی و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عاسییە لە شاری کەرکوک خاوەن بڕوانامەی بەرزی زمانی عەرەبیی بوەو شارەزایی هەبوە لە زمان و زانستی کەلام.