توێژینەوەیەکی ئەمریکی: روسیا لە روی توانای سەربازیەوە ناتۆی تێپەڕاندوە

- 11/21/2019 8:38:00 PM 1852 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرەوپیشچونەکانی روسیا لەبواری سەربازی و تەکنەلۆجیای سیستەمەکانی بەرگری لە گەشەکردنی بەردەوامدایە، بەگوێرەی توێژینەوەی ئاژانسێکی پەیوەندیدار لە واشنتن، لە ئێستادا توانا سەربازیەکانی روسیا ناتۆی تێپەڕاندوە.

راپۆرتی ئاژانسە ئەمریکیەکە دوای ئەوە هات، لە چەند رۆژی رابردودا هێزی سەربازی روسیا پێکهێنانی سیستەمێکی بەرگری پشتبەستو بە تەکنەلۆژیایی زیرەک AI  راگەیاند، کە توانای ناسینەوە و شیکردنەوە هەڕەشەی سەربازی زۆر وردی هەیە بە بەردوارد بە هەمو ئەو سیستەمانەی دیکەی ئێستا لە جیهاندا بونیان هەیە.

بەگوێرەی راپۆرتەکان، سیستەمە زیرەکەی مۆسکۆ توانای کۆکردنەوەی زانیاری هەیە و لە ماوەی تەنها چەند سانیەیەکدا و شیکردنەوەی  بۆدەکات و زانیاری پێوست دەنێرێت بۆ یەکە سەربازیە پەیوەندیدارەکان لەسەر پێویستی کات و ژمارە و جۆری ئامێر و سەربازی پێویست بۆ مەترسیەکی دیاریکراو.

رێکەوتی 13ی ئەم مانگە، رۆژنامەی سوهۆ ( Sohu)-ی چینی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی روسیا ژێرخانێکی باشی چەکی ئەتۆمی هەیە، ئەو وڵاتە لەتوانایدایە دە جار خاکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وێران بکات، پیشتر و رێکەوتی 7/11  ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی تورکیا و ئەمریکاوە هاوپەیمانی ناتۆ لە سەرە مەرگدایە.

ڕێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکور، ناتۆ لە 4ی نیسانی 1949 بە ئامانجی بەرگری ھەرێمی لە واشنتن دی سی دامەزرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP