هەواڵی ئەمڕۆ

عزەت شابەندەر لەبارەی دەستبەسەركردنی پەیامێكی بڵاوكردەوە

- 11/21/2019 8:32:00 PM 1356 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عزەت شابەندەر، یەكێك لە سەركردەكانی عێراق و ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران، رەتیكردەوە لە دوبەی دەستبەسەركرابێت و وتی،"من میوانی تایبەتم".

پێشتر هەندێك دەزگای راگەیاندنی عێراقی بڵاویانكردەوە كە عزەت شابەندەر، لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی دەستبەسەركراوە.

لەو بارەیەوە لە توتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، عزەت شابەندەر رەتیكردەوە لە دوبەی دەستبەسەركرابێت و رایگەیاندوە،"پروپاگەندەی هەندێك دەزگای راگەیاندن بەوەی عزەت شابەندەر لە ئۆتێلێكی فرۆكەخانەی دوبەی دەستبەسەركراوە ئامانجدارە".

ئەو سەركردە سیاسییەی عێراق تەواوی هەواڵەكەی بە چەواشەكاری و درۆ لەقەڵەمداوە و رایگەیاندوە، من ئێستا لە دوبەی و میوانی تایبەتم.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP