بەپەلە

ناتانیاهۆ روبەروی سێ کەیسی گەندەڵی کرایەوە

- 11/21/2019 8:07:00 PM 1178 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

داواکاری گشتی ئیسرائیل تۆمەتی گەندەڵی و تەزویر و شکاندنی متمانەی لەسێ کەیسی جیاوازدا روبەروی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردەوە.

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی نیوز، کەمێک بەرلەئێستا بنیامین ناتانیاهۆی وەزیرانی ئیسرائیل لەلایەن داواکاری گشتی ئەو وڵاتەوە روبەروی سێ کەیسی گەندەڵی کرایەوە.

لەکەیسە پەیوەندیدارەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلدا هاتوە کە ناوبراو دیاری لە بازرگانە دەوڵەمەندەکان وەرگرتوە و پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕیون تا لەمیدیاکان گرنگی زیاتریان پێبدرێت.

تائێستا ناتانیاهۆ رەتیدەکاتەوە تاوانێکی لەوجۆرەی کردبێت و خۆی بەقوربانی میدیا و پارتە چەپە ئۆپۆزسیۆنەکان دەزانێت.

هاوکات، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەتیشی دەکاتەوە دەستلەکار بکێشێتەوە و پێشیوایە بەزۆر دەستلەکارکێشانەوەی نایاساییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئیسرائیل روبەروی قەیرانێکی سیاسی گەورە بوەتەوە بەتایبەتی پاش ئەوەی کە لایەنە براوەکان شکستیانهێنا لەپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و پێدەچێت لەئەگەری شکستهێنانی لایەنی سێیەمدا، ئیسرائیل ناچار بەئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی سێیەم بکرێت.

هاوکات، سەرۆکی ئیسرائیل بەفەرمی داوای لەپەرلەمانی وڵاتەکەی کرد لەماوەی 21 رۆژدا کەسێک وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دیاریبکەن بۆئەوەی ناچارنەبن هەڵبژاردنی سێیەم ئەنجامبدەن کە لەمێژوی ئەو وڵاتەدا نمونەی نەبوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP