بەپەلە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کێشی بارهەڵگر دیاری دەکات

- 11/21/2019 8:01:00 PM 845 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڕیاریدا بە دوبارە داڕشتنەوەو هەموارکردنەوەی کێشی ئەکسلی رێپێدراو (ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر).
 
بەپێی بڕیارەکە کە ئیمزای دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی لەسەرە، بڕیاردراوە بە دوبارە داڕشتنەوەو هەموارکردنەوەی کێشی ئەکسلی رێپێدراو و هاوکات هەڵوەشاندنەوەی نوسراوی پێشوی وەزارەت تایبەت بە دیاریکردنی کێشی بارهەڵگرەکان.
 
بەپێی بڕیارەکە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڕیاریداوە بە پێدانی بڕی باری سەربار بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی لەم خشتەیەی خوارەوە رێکخراوە. هاوکات ئاماژە کراوە بەوەی لەکاتی پێویست و بەپێی قۆناغ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن هەڵدەستێت بە زیادکردنی بڕگەی نوێ و هەموارکردنەوەو هەڵوەشاندنەوەی هەر بڕیارێک لەبەر رۆشنایی گشتی چوارچێوەی یاسای سەرەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP