هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

کۆمپانیایەکی فرۆکەوانی تورکیا مایەپوچ دەبێت

- 11/21/2019 7:55:00 PM 1564 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی تۆمەتبارکردنی دەستەی بەڕێوەبەرێتی و خاوەندارێتی کۆمپانیایەکی فرۆکەوانی تورکیا بە تێوەگلانیان لە بزاڤی خزمەت، کۆمپانیاکە توشی مایەپوچ بون دەبێت.

ئەمرۆ چوارشەمە، دەستەی بەڕێوەبەرێتی کۆمپانیای بۆراجێت-ی تورکی بەشێوەیەکی فەرمی مایەپوچبونی خۆی راگەیاند.

کۆمپانیای بۆراجێت لە ساڵی 2008، بە هاوبەشی فاروق ئیبراهیم بایندر و ئیبراهیم خەلیل کۆجا وەک کەرتێکی تایبەت لەبواری پیشەسازی فرۆکەوانی بە بودجەی 8 ملیۆن دۆلار دامەزراوە.

بایندر و کۆجا لەساڵی 2016 و لەدوای تۆمەتبارکردنی بزاڤی خزمەت بە پلاندانەری کودەتا شکستخواردوەکەی ئەو ساڵە، بەرەو وڵاتانی ئەوروپا هەڵهاتن و وەک پەناخوازی سیاسی مانەوە، دوای 8 ساڵ لەگەشەی بەردەوامی کۆمپانیاکە لەبواری فرۆکەوانی توشی قەیرانی دارای هات، بەهۆی بایکۆتکردنی لەلایەن خەڵکی تورکیا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP