هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

سێ کەس بەتۆمەتی ڕاوکردن دەستگیردەكرێن

- 11/21/2019 7:46:00 PM 793 جار خوێندراوەتەوە

خەدان - نیگار عومەر 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕایگەیاند، سێ ڕاوچی بەهۆی هەوڵدان بۆ ڕاوکردن دەستگیركرد.

سەرکەوت ڕەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی داستان و ژینگەی گەرمیان، بەخەندان-ی ڕاگەیاند، "مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی باوەنور سەربە بەڕێوبەرایەتی پولیسی داستان و ژینگەی گەرمیان، بەسەرپەرشتی لێپرسراوی بنکە، توانیان سێ سەرپێچیکار دەستگیربکەن کە دو چەکی ڕاویان پێبو، لەگەڵ ۳۰ فیشەک، ئەو سەرپێچیکارانە بۆ مەبەستی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێویی هاتبونە سنوری بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی باوەنور"

ئەوەشی ڕونکردەوە، "ئێمە ئەم سەرپێچی کارانە ڕادەستی یەکەی ئیدارە دەکەین و ئەوان بڕیار دەدەن کە سزاکانیان چی بێت ڕوبەڕوی دادگا بکرێنەوە یان بە پێبژاردن سزا بدرێن"

ئاماژەی بەوەش کرد، " هەمو کەسێک دەستگیر دەکەین و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکەین کە دەستدرێژی بکاتە سەر ژینگەی سروشتی ناوچەکە، جا بڕینەوەی داربێت یان ڕاوکردنی ئاژەڵانی کێوی بێت"


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP