بەپەلە

زه‌حمه‌تكێشان ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی ده‌به‌ستێت

- 11/21/2019 7:40:00 PM 1068 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر

بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی 22/11/2019 حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌شاری هه‌ولێر ببه‌ستێت، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ركردایه‌تی تازه‌ بۆ حزب هه‌ڵده‌بژێردرێت.

هیوا سه‌ید سه‌لیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت ، دو ساڵ و شه‌ش مانگ پێش ئێستا كۆنگره‌ی رابردومان كردوه‌، پێشتر دو ساڵ، دو ساڵ كۆنگره‌ ده‌به‌سترا، كۆنگره‌ی ئه‌مجاره‌ شه‌ش مانگ تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵام كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌ شه‌ش مانگ كاته‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه‌ به‌هۆی بارودۆخی سیاسی".
370 ئه‌ندامی به‌شداره‌ و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان به‌ په‌یام به‌شداری ده‌كه‌ن

 

وتیشی،"370 ئه‌ندامی به‌شداره‌ و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان به‌ په‌یام به‌شداری ده‌كه‌ن، كۆنگره‌كه‌ش به‌روی راگه‌یاندن كراوه‌یه‌ و ده‌توانن له‌ ته‌واوی كۆنگره‌ وه‌ك چاودێر ئاماده‌بن".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، په‌یڕه‌و و پرۆگرام تاوتوێ ده‌كرێت و راپۆرتی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی تازه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت و میكانیزمی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌گۆڕدرێت، كۆنگره‌ دیاری ده‌كات چۆن سه‌ركردایه‌تی تازه‌ هه‌ڵبژێدرێت.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، تایبه‌ت به‌ سكرتێری حزب، ئێستا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ش گفتوگۆی له‌سه‌ره‌ و كۆنگره‌ بڕیار له‌سه‌ر گۆڕانكاری له‌ سكرتێر و شێوازی هه‌ڵبژاردنی له‌ كۆنگره‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت .

حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان یه‌كه‌م كۆنفرانسی دامه‌زراندنی له‌ 1988 كراوه‌ و له‌ ئێستاشدا ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت .



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP