خەندان-
عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، سەبارەت بە دەنگۆی بڕی دەرماڵەی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌کانی ناوخۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە.
عەلی حەمەساڵح، لە پۆستێكدا لە فەیسبوكی خۆی رایگەیاند،"له‌م ڕۆژانه‌دا پرسیاری زۆر کراوه له‌سه‌ر بڕینی ده‌رماڵه‌ی 150 هه‌زاری مامۆستایان و چه‌ندین جۆری دیکه‌ی ده‌رماڵه، ته‌نانه‌ت باس له ده‌رماڵه‌ی خواردن و ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی هێزه ئه‌منیه‌کانیش ده‌کرێت".
لەو بارەوە نوسیویەتی،"دڵنیابن وه‌ک نوێنه‌رو پارێزه‌رتان جگه له‌وه‌ی به‌رگری له‌مافه‌کانتان ده‌که‌ین به‌دواداچونی ته‌واومان کردوه هه‌م له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌م له وه‌زاره‌تی دارایی نه بڕیارێک هه‌یه نه کۆبونه‌وه‌یه‌ک کراوه نه خاڵێک جێگیرکراوه باس له بڕینی هیچ جۆره ده‌رماڵه‌یه‌ک بکات".
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان راشیگەیاندوە،"ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا وتراوه ده‌رماڵه ڕێکبخرێته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت ئه‌مه بۆ 150 هه‌زاری مامۆستا یان ده‌رماڵه‌یه‌کی یاسایی فه‌رمانبه‌ربێت".
ئەو پەرلەمانتارەی كوردساتان دەشڵێت،"دڵنیابن له کوێ بڕیارێک به هاوکاری سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کان به‌رگری لێده‌که‌ین، ڕێگا ناده‌ین مافی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران پێشێلبکرێت. ئه‌گه‌ر له ئاینده‌ش هه‌ر بڕیارێک هه‌بو، ڕاستیه‌کانتان وه‌ک خۆی پێده‌ڵێین و به‌رگری له مافه‌کانتان ده‌که‌ین".