بەپەلە

خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان بڵاوكرایەوە

- 11/21/2019 7:25:00 PM 52913 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی خشتەیەك وەزارەتی دارایی و ئابوری تا رۆژی چوارشەممەی داهاتو موچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانە دابەشدەكات كە موچەیان وەرنەگرتوە، وەزیری داراییش رایگەیاندوە،"هەفتەی داهاتو موچەی سەرجەم موچەخۆران دابەش دەکریٚت".

بەگوێرەی ئەو خشتەیە كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان،"تا رۆژی چوارشەممەی داهاتو 25/11/2019 وەزارەتی دارایی و ئابوری موچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانە دابەشدەكات كە موچەیان وەرنەگرتوە".

لای خۆشیەوە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە"هەفتەی داهاتو موچەی سەرجەم موچەخۆرانی وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەریٚمی کوردستان دابەشدەکریٚت".

وتوشیەتی،"هیچ کیٚشەیەک لە دابەشکردنی موچە نیە، وەکو مانگەکانی تر بەردەوامی دەبیٚت بەپیٚی خشتەی بڵاوکراوە".

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات، ئەوەش بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت و ئەو پارەیەی مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

 

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP