بەپەلە

وێنەی مێروەکە ببینە
بۆ یەکەمین جار لەبریتانیا مێرویەکی کوشندە دۆزرایەوە

- 11/21/2019 6:41:00 PM 1549 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بۆ یەکەمین جار مێرویەکی کوشندە لەبریتانیا دۆزرایەوە کە بەگەستن مرۆڤ توشی مەترسی دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، بۆ یەکەمین جار مێرویەکی کوشندە لەبریتانیا دۆزراوەتەوە کە بەڕێگای گازگرتن مرۆڤ توشی هەوکردن دەکات و ژیانی دەخاتە مەترسییەوە.

بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان ناوی زانستی مێروەکە ( بی ڤێناتۆرم)-ەو ئاژەڵان توشی جۆرێک نەخۆشی دەکات کە پێیدەوترێت ( پەتای تەکساس). 

ناوەندی کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لەنەخۆشییەکان هۆشداریداوە کە پاش گەستن لەلایەن ئەو مێروەوە، مرۆڤ نیشانەکانی نەخۆشی هەوکردنی تێدا دەردەکەوێت وەک توشبون بەپەتاو زەردویی، لەحاڵەتی چارەسەرنەکردن و زو بەدەمەوە نەچوندا سەردەکێشێت بۆ مردن.

لەماوەی دو دەیەی رابردودا دو حاڵەتی توشبون بەنەخۆشی بەهۆی ئەو مێروەوە لەوڵاتانی چین و ئەوروپا هەبوە.

توێژینەوەیەکی زانکۆی گلاسگۆ لەبریتانیا سەلماندویەتی لەئێستادا پەتای نەخۆشی ئەو مێروە لەمەڕدا بەدیدەکراوە لەباکوری رۆژهەڵاتی سکۆتلەندا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP