بەهۆی خواردنی گۆشتی بەرازی کاڵ
ڤیدیۆ.. پیاوێک 700 کرمی شریتی لە سەریدا دروست دەبێت

- 11/21/2019 5:22:00 PM 29222 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی ژو ژۆنگ فا-ی بە رەگەز چینی ماوەی چەند مانگێک بەدەست ژانە سەرێکی زۆر و گەشکەوە دەناڵێت، دواتر رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و 700 کرمی شریتی لەسەریدا دەدەهێنرێت، پزیشکەکانیش دەڵێن بەهۆی خواردنی گۆشتی بەرازی کاڵ یاخود باش نەکوڵاوەوە دروستبون.

ژو ژۆنگ، تەمەن 43 ساڵ چەندین مانگ بەرلە ئەوەی هانا بۆ پزیشک ببات بەدەست نیشانەکانی شەقیقە و ژانەسەرەوە گیرۆدەبوە ، کە چەندین جار بوەتە هۆی لەهۆشخۆچون و گەشکە، پزیشکەکان لەسەرەتا گومانی شەقیقەیان بردوە.

دواتر هانای بردوە بۆ پزیشکە پسپۆرەکانی نەخۆشخانەی ژێیانگ، د. وانگ ژیانگ رۆنگ چەندین پشکنینی بۆ ئەنجامداوە تا دواجار بۆی دەرکەوتوە توشی جۆرێکی ترسناک لە هەوکردن بوە لە مێشکیدا کە بەهۆی کرمی شریتیەوە دروست دەبێت.

د. وانگ دەڵێت" توشی سەرسوڕمان بەوین کاتێک بینیمان بەشێکی زۆری مێشکی نەخۆسەکە بە کرمی شریتی داگیرکراوە".

بە وتەی د.وانگ زیاتر لە 700کرمی شریتی لە مێشکیدا دۆزراوەتەوە کە تەشەنەی کردوە بۆ ئەندامەکانی دیکەی لەشی و گەرایان لە تەواوی جەستەیدا دروستکردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی بەداوداچونەکان بەهۆی خواردنی گۆستی بەرازی کەم کوڵاو ، کرمەکە گەرای لە مێشکیدا دروستکردوە و زاوزێێ کردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP