بەپەلە

2 کارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئادانا بە تۆمەتی گاڵتەکردن بە ئاوی زمزم دەستبەسەردەکرێن

- 11/21/2019 4:43:00 PM 10235 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڵاوبونەروەی گرتە ڤیدۆیی دو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پارێزگای ئادانای تورکیا دەنگدانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت، کە تیایدا وەک دەردەکەوێت "گاڵتە با ئاوی زمزم دەکەن"، پۆلیس دو کارمەندەکەی دەستبەسەرکردوە.

لە گرتەکەدا کە شەوی هاڵۆین  تۆماریان کردوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویان کردوەتەوە، ئەو دو کارمەمەندەی باڵیۆزخانەکە کە هەردوکیان بەرەگەز تورکن، بە گاڵتەوە باس لە سودە تەندروستیەکانی ئاوی زمزم دەکەن.

"سڵاوتان لێبێت هاوڕێیان، لە بەیانیەوە گوناح بۆ خۆتان زیاد دەکەن، بەڵام ئەمە بخۆنەوە(هێما بۆ بتلێکی ئاوی زمزم دەکات بەدەستیەوە)  وسەرجەم گوناهەکانتان دەسرێتەوە"یەکێک لە کارمەندەکان بەشێوەیەکی گالتە ئامێزانە وا دەڵێت.

دواتر کەسێکی دیکە، کە وەک لە زانیاریەکاندا باسی لێوە کراوە ئەویش کارمەندی باڵیۆزخانەکەیە بە جلوبەرگی عەرەبی و کلاوێکی ئاینیەوە دەردەکەوێت و دەڵێت ئەمەش بخۆنەوە.

پۆلیسی ئادانا بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بەبەها ئاینیەکان، هەردو فەرمانبەرەکەی بالیۆزخانەی ئەمریکای لەو شارە دەستبەسەرکردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP