مایک پێنس: دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە سەرکوتکردنی گەلەکەیان

- 11/21/2019 4:06:00 PM 926 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-        

جێگیری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پشتگیری واشتنی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران راگەیاند، کە ماوەی هەفتەیەکە بەردەوامی هەیە.
دەسەڵاتی ئێران بەردەوامن لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی سەرکوتکردن لەدژی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە هاتونەتە سەر شەقامەکان

 

مایک پێنس، جێگیری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی لەتوتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "دەسەڵاتی ئێران بەردەوامن لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی سەرکوتکردن لەدژی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە هاتونەتە سەر شەقامەکان و بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانیان".

جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەپشتیوانی وڵاتەکەی کردەوە بۆ خۆپیشاندەران و گەلی ئێران.
15ی ئەم مانگە، بەهۆی بڕیاری حکومەتی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بۆ دو بەرامبەر هاوڵاتیانی چەند شارێکی ئەو وڵاتە ناڕەزاییان دەربڕی

 

15ی ئەم مانگە، بەهۆی بڕیاری حکومەتی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بۆ دو بەرامبەر (هەزار و 500 تمەن بۆ سێ هەزار 500 تمەن)، هاوڵاتیانی چەند شارێکی ئەو وڵاتە ناڕەزاییان دەربڕی و لە هەندێ شاریش روبەڕوبونەوە لەگەڵ پۆلسیدا رویدا.
پاڵپشتی لە خەڵكی ئێران دەكەین، كاتێك داوای شەفافیەت و خزمەتگوزاری لە حكومەتەكەیان دەكەن

 

17ی ئەم مانگەش مۆرگان ئۆرتەیگس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "پاڵپشتی لە خەڵكی ئێران دەكەین، كاتێك داوای شەفافیەت و خزمەتگوزاری لە حكومەتەكەیان دەكەن".

لە وڵامی ئەو لێدوانەی بەرپرسەکەی ئەمریکادا عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، بەشێک لەخۆپیشاندەرانی ئێران چەک و دەمانچەیان پێبوە و ماسکیان بەستوە، ئەوان ئەو رەفتارە بە خۆپیشاندان دانانێن و روبەڕویان دەبنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاران رێز لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەگرێت.

وتەبێژی حکومەتی ئێران رونیکردەوە، "ئەوانەی بەدوای سیاسیەتی ئەمریکا کەوتون، پێیان دەڵێین ئەمریکا درۆتان لەگەڵدا دەکات، دڵنیاشین خەڵکی باوەڕ بەقسەکانی بەرپرسانی واشنتۆن ناکەن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP