بەپەلە

ڤیدیۆ؛ لە روداوێکدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا

- 11/21/2019 3:57:00 PM 1654 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە روداوێکی هاتوچۆدا لە یەکێک لە گەڕەکانی شاری هەولێر شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستداوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی روداوەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کاتژمێر 6:35 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ له‌چوار ریانی ناو گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر له‌نزیك سۆپه‌ر ماركیتی لاس، روداوێک لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی پیکابدا رویداوە، بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەسەختی برینداربوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەوەی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر  دەشڵێت، "تاوانی روداوەکە خراوەتە ئەستۆی شۆفێری پیکابەکە، چونكه‌ به‌پێی یاساكان پێشینه‌ بۆ رۆیشتنی راسته‌و راسته‌ له‌سه‌ر رۆیشتنی نیمچه‌ بازنه‌ییه‌، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ماتۆڕسكیله‌كه‌ش زۆر خێرابوە و خێراییه‌كه‌ی گونجاو نه‌بوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP