بەپەلە

سەرچاوەیەکی باڵای تورکیا: لەبارەی پرسی باکوری سوریا، تورکیا نیگەرانە لەروسیا

- 11/21/2019 3:23:00 PM 3325 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
رۆژنامەیەکی تورکی لەزاری بەرپرسێکی باڵای تورکیاوە بڵاویکردۆتەوە کە، بەهۆی پرسی باکوری سوریا و بەتایبەتیش تەلئەمر، تورکیا نیگەرانە لەروسیا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، نیگەرانی تورکیا لەبەرامبەر روسیا پاش ئەوە هات کە تورکیا داوای کۆنترۆڵکردنی رێگا سەرەکییەکانی تەلئەمر و تەلعوبەیدی کردوە، بەڵام روسیا رەتیکردۆتەوە.
کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و ئەنقەرە دەبێت

بەگوێرەی رۆژنامەکە ئەم رەتکردنەوەیەی تورکیا کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و ئەنقەرە دەبێت.

داواکارییەکانی تورکیا بۆ کۆنترۆڵکردنی تەلئەمر پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئەو شارە رێگایەکی گرنگی گواستنەوەی شتومەک و کەلوپەلە جیهانییەکانە.

هەروەها، تورکیا داوای کۆنترۆڵکردنی رێگای سەرەکی نێوان حەسەکە و کۆبانێی کردوە، بەڵام روسیا تائێستا رێگری لێکردوە.

مانگی ئۆکتۆبەری رابردو، مۆسکۆ و ئەنقەرە رێککەوتنێکیان بۆ چارەسەری پرسی سوریای باکور واژۆکرد و بەپێی رێککەوتنەکە هێزە کوردییەکان لەسەر سنورەکان دەکشێنەوە, تورکیاش دەگەڕێتەوە سەر سنوری خۆی و پاشەکشە بەهێزەکانی دەکات.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP