هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

ئینتەرنێت لە ژمارەیەک پارێزگای ئێران کاراکرایەوە

- 11/21/2019 2:19:00 PM 2464 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئینتەرنێت لە ژمارەیەک پارێزگای ئێران کاراکراوەتەوە.

ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران رایانگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ژمارەیەک پارێزگای ئێران ئینتەرنێت کاراکراوەتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی دروستبونی خۆپیشاندانەکانەوە راگیربون.
15ی ئەم مانگە، بەهۆی بڕیاری حکومەتی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بۆ دو بەرامبەر هاوڵاتیانی چەند شارێکی ئەو وڵاتە ناڕەزاییان دەربڕی

 

15ی ئەم مانگە، بەهۆی بڕیاری حکومەتی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بۆ دو بەرامبەر (هەزار و 500 تمەن بۆ سێ هەزار 500 تمەن)، هاوڵاتیانی چەند شارێکی ئەو وڵاتە ناڕەزاییان دەربڕی و لە هەندێ شاریش روبەڕوبونەوە لەگەڵ پۆلسیدا رویدا.
رێژەی گشتی داهاتەكانیان 200 دۆلار تێناپەڕێنێت و ناتوانن ئەو بڕە پارە زیادەیەی بەنزین دابین بكەن

 

هاوڵاتیانی ئێران دەڵێن، رێژەی گشتی داهاتەكانیان 200 دۆلار تێناپەڕێنێت و ناتوانن ئەو بڕە پارە زیادەیەی بەنزین دابین بكەن، ئەوەش لەپاڵ بەرزبونەوەی نرخەكانی خۆراك كە لە سەرەتای سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر وڵاتەكەدا دروستبوە و بەرزبونەوەی نرخەكانیش بەردەوامی هەیە.

هاوکات دەزگای لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە، لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە تا ئێستا زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر کوژراون و 200 کەسی دیکەش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP