ڤیدیۆ؛ لە دانیشتنەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نشتیمانی تورکیا شەڕ و دەمەقاڵێ دروستبو

- 11/21/2019 1:10:00 PM 28939 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە کۆبونەوەی لیژنەی پلان و بودجەی ئەنجومەنی گەورەی نشتیمانی تورکیا، کە تایبەت بو بە بودجەی 2020ی وڵاتەکە، دەمەقاڵێ لەنێوان وەزیری ناوخۆ و پەرلەمانتارێکی پارتی سەعادەت دروستبو.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردوەتەوە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ لیژنەی پلان و بودجەی ئەنجومەنی گەورەی نیشتیمانی تورکیا، کە تایبەت بو بە بودجەی 2020ی وڵاتەکە، دەمەقاڵێ لەنێوان سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا و ئیسلام جیهانگیر، پەرلەمانتاری پارتی سەعادەت دروستبوە.

بەپێی ڤیدیۆکە، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەنگ بەسەر ئیسلام جیهانگیر بەرزدەکاتەوە و دەڵێت، "بێدەنگ بە بێ رەوشت، بێ ئەدەبی مەکە".

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەشڵێت، "تۆ پارێزگاری لە فەتۆ (بزاڤی خزمەت) دەکەیت، لاچۆ لەبەرچاوم، تۆ هەمیشە ناپاکیت بەرامبەر بە کۆماری تورکیا کردوە، تۆ شەڕانگێزیت، خۆت دەرمەخە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP