وەزارەتی کارەبا رونکردنەوە دەدات
کارەبای نشتیمانی لە 19 کاتژمێرەوە بۆ چوار کاتژمێر لە هەندێک شوێن کەمبوەتەوە

- 11/21/2019 1:01:00 PM 38073 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر رایگەیاند، هۆکاری کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبونەوەیەکی زۆری خواستی هاوڵاتیان لەسەر کارەبای نشتیمانی و دورستبونی گرفتی تەکنیکی لە چەند وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبادا.
لە ئێستادا توانای بەرهەهێنانی کارەبا کەمترە لە خواستی پێویست بۆ پڕکردنەوەی داواکاری هاوڵاتیان لەسەر کارەبای نیشتیمانی

 

حوسین حەمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردو پلەکانی گەرما دابەزین خواستی هاوڵاتیان لەسەر کارەبای نیشتیمانی زۆر زیادیکرد، بەجۆرێک لە ئێستادا توانای بەرهەهێنانی کارەبا کەمترە لە خواستی پێویست بۆ پڕکردنەوەی داواکاری هاوڵاتیان لەسەر کارەبای نیشتیمانی.
 لە هەولێر بۆ دابینکردنی 24 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی پێویستیان بە دو هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنان هەزار و 250 مێگاواتە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ نمونە لە هەولێر بۆ دابینکردنی 24 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی پێویستیان بە دو هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنان هەزار و 250 مێگاواتە، بەهۆی زیادبونی خواستیش کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە 19 کاتژمێرەوە بۆ چوار کاتژمێر لە هەندێ شوێن و شەش کاتژمێر لە هەندێ شوێنی دیکە دابەزین.
وەزارەت خەریکی چارەسەرکردنی گرفتی تەکنیکی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبایە، بە تایبەت ئەوانەی بە غاز کار دەکەن

 

سەبارەت بە بەرنامەی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا کە ساڵانە و لە وەزری سەرمادا دوبارە دەبێتەوە، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر رونیکردەوە، "لە ئێستادا وەزارەت خەریکی چارەسەرکردنی گرفتی تەکنیکی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبایە، بە تایبەت ئەوانەی بە غاز کار دەکەن، هەروەها هەوڵ دەدەرێت گرفتی تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبادا بە گوێرەی توانا چاکسازییان تێدا بکرێت".
ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێش و هاوڵاتیان لە دەستگرتن بە کارەبای نیشتیمانییەوە هاوکاربن، پلانی وەزارەت ئەوەیە رۆژانە 13 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی لە وەرزی زستاندا بدرێت

 

لەبارەی پلانی وەزارەت بۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە وەزری سەرمادا، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکرد، "ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێش و هاوڵاتیان لە دەستگرتن بە کارەبای نیشتیمانییەوە هاوکاربن پلانی وەزارەت ئەوەیە رۆژانە 13 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی لە وەرزی زستاندا بدرێت بە هاوڵاتیان".
ساڵانە لەگەڵ سەرەتای وەرزی سەرمادا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبنەوە

 

ئەوە لە کاتێکدایە ساڵانە لەگەڵ سەرەتای وەرزی سەرمادا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبنەوە، حکومەتیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات دەستبەکارەبای نیشتیمانییەوە بگرن و بەکارهێنانی هۆکارەکانی گەرمکردنەوە بە کارەبا کەمتر بکەنەوە.
 حکومەتی هەرێم لە ماوەی سێ ساڵی رابردودا تەنها یەک بەرمیل نەوتی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکردوە، بەو هۆکارەش خواست لەسەر کارەبا وەکو هۆکاری گەرمکردنەوە زیادیکردوە

 

لە لایەکی تریشەوە حکومەتی هەرێم لە ماوەی سێ ساڵی رابردودا تەنها یەک بەرمیل نەوتی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکردوە، بەو هۆکارەش خواست لەسەر کارەبا وەکو هۆکاری گەرمکردنەوە زیادیکردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP