کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی 78 کۆچبەری لە تورکیاوە راگەیاند

- 11/21/2019 12:47:00 PM 1738 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل 78 کۆچبەر کە لە تورکیا دەستگیرکرابون گەڕێنراونەتەوە بۆ پارێزگاکانی خۆیان.
لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل 78 کۆچبەر کە لە تورکیا دەستگیرکرابون گەڕێنراونەتەوە بۆ پارێزگاکانی خۆیان

 

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل 78 کۆچبەر کە لە تورکیا دەستگیرکرابون گەڕێنراونەتەوە بۆ پارێزگاکانی خۆیان، ئەویش لە رێگەی بەرنامەی ناردنەوەی بێ بەرامبەری کۆچبەرانەوە.
ئەو کۆچبەرە عێراقیانە لە ناوچەکانی ئەنقەرە، سامسون و چۆروم دەستگیرکرابون
باسی لەوەشكردوە، ئەو کۆچبەرە عێراقیانە لە ناوچەکانی ئەنقەرە، سامسون و چۆروم دەستگیرکرابون و بە هەماهەنگی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە ئازادکراون و رێکارەکانی گەڕاندنەوەیان تەواو کراوە.

دوێنێش دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، دوای ئەوەی بۆ ماوەی مانگێک لە زیندانەکانی وڵاتی تورکیادا سێ کۆچبەری عێراقی دەستگیرکرابون، شەوی رابردو توانیویانە هەرسێکیان ئازادبکەن و بڕیارە لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بگەڕێندرێنەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP