22 هاوڵاتی سڤیل شەهیدبون
تورکیا بە موشەک کامپی ئاوارەکانی ئیدلیبی لە سوریا کردەئامانج

- 11/21/2019 12:43:00 PM 2452 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-                

شەوی رابردو دو موشەکی "زەمین بە زەمینی و هێشویی" لەلایەن سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە ئاڕاستەی کامپی ئاوارەکانی ئیدلیب کرا و بەهۆیەوە 22 هاوڵاتی سڤیل شەهیدبون.

ئەحمەد یارجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سوریا رایگەیاند، شەوی رابردو لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە دو موشەکی "زەمین بە زەمینی و هێشویی"یان ئاڕاستەی کامپی ئاوارەکانی ئیدلیب کراو زیاتر لە 22 هاوڵاتی سڤیل کە ئاواربون شەهیدبون.
لەنێوان کوژراوەکاندا 10 کەسیان منداڵن و سیانی دیکەشیان ژنن کە کامپەکەدا بون


ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێوان کوژراوەکاندا 10 کەسیان منداڵن و سیانی دیکەشیان ژنن کە کامپەکەدا بون.

هاوکات تیمەکانی بەرگری شارستانی سوریا "کڵاو سپییەکان" رایانگەیاندوە، هێرشەکە بە هۆی بۆمبی "زەمین بە زەمینی و هێشویی" ئەنجامدراوە.
لە دوری 25 مەتر لە نەخۆشخانەی لە دایکبونی سەر بە کۆمەڵەکەیان، دو موشەک تەقیونەتەوە بەهۆیەوە چوار کەس لە نەخۆشخانەکەیان برینداربون


لەلایەن خۆیەوە کۆمەڵەی پزیشکی ئەمریکی لە سوریا بڵاویکردەوە، لە دوری 25 مەتر لە نەخۆشخانەی لە دایکبونی سەر بە کۆمەڵەکەیان، دو موشەک تەقیونەتەوە بەهۆیەوە چوار کەس لە نەخۆشخانەکەیان برینداربون.

هاوکات میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکی دیکەدا شەوی رابردو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا هێرشیان کردوەتە سەر گوندی قرنفل لە ڕۆژئاوای گرێسپی و بەهۆیەوە دو هاوڵاتی سڤیل شەهیدبون.

لە سەرەتای دەستپێكردنی لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاڤا کە لە نۆی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە دەستیپێکردوە، چەندین وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی بوەتە بەڵگەنامە بۆ ئەو پێشێلكارییە مرۆییانەی سوپای توركیا و گروپە چەكدارییەكانی سەر بەو سوپایە دژ بە هاوڵاتیانی سیڤیل و چالاكوانانی كورد ئەنجامیدەدەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP