بەپەلە

تا ئێستا رەزامەندی خەرجکردنی پارەی موچەی فەرمانبەران نەگەیشتوەتە هەرێمی کوردستان

- 11/21/2019 12:25:00 PM 15638 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا رەزامەندی خەرجکردنی پارەی موچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەگەیشتوەتە وەزارەتی دارایی هەرێم.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات، ئەوەش بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت و ئەو پارەیەی مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
تا ئێستا رەزامەندی خەرجکردنی پارەی موچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەگەیشتوەتە وەزارەتی دارایی هەرێم

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی رایگەیاند، تا ئێستا رەزامەندی خەرجکردنی پارەی موچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەگەیشتوەتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، هێشتا وادەکەی دیارنیە.
 دواکەوتنی پارەکەی بەغدا بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی موچەی راگرتوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دواکەوتنی پارەکەی بەغدا بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی موچەی راگرتوە، پێدەچێت دوای گەیشتنی پارەکەی بەغدا دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بکرێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا تا ئێستا 10 موچەی دابەشکردوە، کە سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردوە

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا تا ئێستا 10 موچەی دابەشکردوە، کە سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردوە، لە ئێستاشدا بەشێک لە وەزارەتەکان موچەی مانگی ئابیان وەرگرتوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری تا ئێستا موچەی مانگی ئابی هەریەکە لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە، پەروەردە، دارایی، تەندروستی، شەهیدان، سامانە سروشتیەكان، داد، ئەنجومەنی دادوەری دابەشکردوە.
مانگانە هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی 13 ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتوە، ئه‌و پاره‌یەشی دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی 300 ملیۆن دۆلاره‌

 

بەپێی وتەی عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، "لە رابردودا مانگانە هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی 13 ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتوە، ئه‌و پاره‌یەشی دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی 300 ملیۆن دۆلاره‌، واتا له‌ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا 22.67  دۆلار دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی".   
 
باسی لەوەشکردوە، "ماوه‌ی سێ ساڵه‌ نرخی نه‌وت و بڕی هه‌نارده‌ هه‌رچه‌ند بوبێت نزیکه‌ی 300 ملیۆن دۆلار دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ موچه‌".  


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP