بەپەلە

نرخی نەوتی خاو دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی

- 11/21/2019 11:49:00 AM 1996 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-        

نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ لەبازاڕەکاندا دابەزینی بەخۆوەبینی، بەهۆی گەڕانەوەی نیگەرانیەکان لەبارەی زیادبونی ناکۆکییە بازرگانییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و چین، کە دو گەورەترین وڵاتی جیهانن لەروی ئابورییەوە.

دوێنێ چوارشەممە کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی بۆ پشتگیری خۆپیشاندەرانی هۆنگکۆنگ راگەیاند، کە لە ئێستادا بەردەوامن لە خۆپیشاندان دژی حکومەتی پەکین، ئەوەش نیگەرانیەکانی بازاڕی ئابوری لەبارەی چارەسەرکردنی ناکۆکیە بازرگانییەکانی نێوان چین و ئەمریکای زیاترکرد، هاوکات دوبارە نرخی نەوتی خاوی لەبازاڕەکاندا دابەزاند.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 22 سەنت دابەزی، لە دوایین مامەڵەدا بە 62.18 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 22 سەنت دابەزی، لە دوایین مامەڵەدا بە 62.18 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %0.35 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
نرخی نەوتی خاوی تەکساس 20 سەنت دابەزیوە و بە 56.81 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێکراوە

 

لەهەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساس 20 سەنت دابەزیوە و بە 56.81 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێکراوە، واتە بەڕێژەی %0.35 دابەزیوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، روسیا و وڵاتانی ئۆپیک ئامانجێکی هاوبەشیان هەیە بۆ رێگریکردن لە دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەشێوەیەکی سنوردار.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP